2021-11-06   965     
دادگای باڵای ئێران بڕیارێکی لقی 11ی دادگای تاوانەکانی تارانی پەسەند کرد و بە پێی ئەو سزایە ژن و پیاوێکی خێزاندار بە تۆمەتی "زینا" سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا ئەوەش دوای ئەوەی هاوسەری پیاوەکە خیانەتەکەی ئاشکراکردووە.
ئاوێنه: بەگوێرەی میدیا ئێرانییەکان دادگای باڵای ئێران بەتۆمەتی "زینا" کردن سزای لەسێدارەدانی بۆ ژن و پیاوێک دەرکرد کە هاوسەریان هەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ژنەکە تەمەنی 27 ساڵە و پیاوەکەش تەمەنی 33 ساڵە.
بەگوێرەی ئاژانسی "فرانس پرێس" لە بەرواری 14ی کانوونی دووەمی 2019-دا ژنێک چووەتە دەزگای هەواڵگری پۆلیس و سکاڵای لەسەر هاوسەرەکەی و ژنێکی دیکە تۆمارکردووە و ڕایگەیاندووە، "هاوسەرەکەم پەیوەندی لەگەڵ ژنێکی دیکەدا هەیە و خیانەتی لێکردووم" تەنانەت وێنەشی پێکەوە گرتوون و داویەتی بە پۆلیس.
لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو ژن و پیاوە، سەرەتا نکۆڵییان کردووە لەوەی کاری سێکیسییان کردبێت و وتویانە تەنها هاوڕێن، بەڵام لەدوای پشکنینی مۆبایلەکانیان و بەردەستبوونی وێنە و بەڵگەکان، پەیوەندییەکەیان دەسەلمێندرێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، "هاوسەری پیاوەکە لە سکاڵاکەی پاشگەزبووەتەوە، بەڵام کەسوکاری ژنەکەی دیکە سکاڵایان نەکێشاوەتەوە، سزاکە ."