2021-11-24   2902     
دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو كه‌سێكى نزیك له‌لاهورى شێخ جەنگی له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا ڕفێندراو به‌گوێره‌ى ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌شى بڵاوكراوه‌ته‌وه، خوێنێكى زۆر له‌ماڵه‌كه‌یدا ده‌بینرێت كه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دانێكى زۆر له‌كاتى ڕفاندنیدا.
ئاوێنە: دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو كاروان عه‌لى شامار كه‌سى نزیك له‌لاهور شێخ جه‌نگى له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیداو له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه ڕفێندراوه‌و تائێستاش بێسه‌روشوێنه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، خوێنێكى زۆر له‌ماڵه‌كه‌ى كاروان عه‌لى شامار ڕژاوه كه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دانێكى زۆر له‌كاتى ڕفاندنیدا.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى باسده‌كرێن، ڕفاندنى ئه‌وكه‌سه نزیكه له‌لاهور شێخ جه‌نگى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه گوایه هانى خۆپیشانده‌رانى داوه، به‌ڵام ئه‌مه تائێستا پشتڕاستنه‌كراوه‌ته‌وه