کاوە محەمەد: سبەی کۆچبەرە کوردەکانی بنغازی لیبیا دەگەڕێنەوە هەرێم
  2021-11-25       348       

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ''ژمارەیەک کۆچبەری کورد کە ماوەیەک لەمەوبەر رێگەیان لێ گۆڕابوو و لەشاری بنغازی لیبیا گیریانخواردبوو، بڕیارە سبەی لە فرۆکەخانەی سلێمانییەوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

ئاوێنه‌: کاوە محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکرەووە، ''پەیوەندیمان بە وەزارەتی دەرەوەی عیراق-ەوە کردووە بەهانای ئەو  کۆچبەرە کوردانەوە بڕۆن کە ماوەیەک لەمەوبەر رێگەیان لێ گۆڕابوو و لەشاری بنغازی لیبیا گیریانخواردبوو، دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر توانیانە ئەو کوردانە لەوێ رزگار بکەن  بڕیارە سبەی لە ڕێگەی فرۆکەخانەی سلێمانییەوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.''

باسیلەوەشکردووە، ''بریکاری وەزیری دەرەوەی عیراق پەیوەندی پێوەکردوون و پێی ڕاگەیاندون کە دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر توانیان ئەو کوردانە لەوێ رزگاربکەن.''

جێی ئاماژەیە، ''ماوەیەک لەمەوبەر ژمارەیەک کۆچبەر کە زۆربەیان کورد بوون لە ڕێگەی چوون بۆ ئەوروپا رێگەیان لێ گۆڕابوو و لەشاری بنغازی لیبیا گیرسابوونەوە.'' 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×