تونێلی پێشڕەو لەسلێمانی بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت
  2021-11-25       498       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی چاککردنەوەی کامێراکان، گۆڕینی ئەو گڵۆپانەی کارناکەن لەگەڵ ژمارەیەک چاکسازی دیکە، هەفتەی داهاتو و بۆ ماوەی چوار شەو تونێلی پێشڕەو بەڕوی هاتوچۆدا دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی لەنوسراوێکدا کە ئاڕاستەی هاتوچۆی سلێمانی کردوە باسی لەوەشکردوە، هەفتەی داهاتو بۆ ماوەی چوار شەو، لەشەوی 28 لەسەر 29ی ئەم مانگەوە تاوەکو 1 لەسەر 2ی مانگی داهاتو، لەکاتژمێر 8:00ی شەو بۆ 2:00ی شەو تونێلی پێشڕەوی بەڕوی هاتوچۆدا دادەخرێت.

ئەوەش هاتوە، ئامانج لەو بڕیارەش بۆ چاککردنەوەی کامێراکان، گۆڕینی ئەو گڵۆپانەی کارناکەن لەگەڵ ژمارەیەک چاکسازی دیکەیە لەتونێلەکەدا، بۆیە داوا بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی دەکەن هاوکارییان بکەن
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×