ئاماری نوێی دەستگیركراوانی خۆپیشاندانەكانی سلێمانی ئاشكراكرا
  2021-11-25       379       

ئاشنا عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاشكرایكرد، زیاتر لە 56 خوێندكارو پێنج رۆژنامەنوس لە خۆپیشاندانەكانی سلێمانی دەستگیركراون.

ئاوێنە: ئاشنا عەبدوڵا، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"پێنج ڕۆژنامەنوس و زیاتر لە 566 خوێندکار لەسلێمانی دەستگیرکراون."

ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی، ئەمڕۆش ژمارەیەکی زۆر خوێندکار لە هەولێر دەستگیركراوان.

ئاشنا عەبدوڵا، ئاماژەی بەوەداوە كە "راگرتنی ئەو پێشێلکاریانە ئەرکی سەرجەم هێزە بەشداربوەکانی حکومەتە."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×