ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: گیانلەدەستدان هەڵكشا
  2021-11-28       775       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 268 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە هەڵكشاوە بەشێوەیەك كە 14 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە سلێمانی بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی لەراگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 772 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا كەمتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك 268 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 404 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 14 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 3 لە هەولێر، 6 لە سلێمانی، 4 لە دهۆك، 1 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×