باوكێك لەكاتی هەوڵدان بۆ فرۆشتنی دوو كچی بە كەسێك لە هەرێمی كوردستان دەستگیر كرا
  2021-11-30       1340       
وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكردووەتەوە، باوكێك دەستگیر كراوە كە هەوڵی فرۆشتنی دوو كچی خۆی بەرامبەر بڕێك پارە بە كەسێك لە هەرێمی كوردستان داوە و پێشتریش گۆرچیلەیەكی خۆی و منداڵە كوڕە ساواكەی بە هەمان كەس فرۆشتووە.

ئاوێنە: وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، لە شاری بەغدا هەوڵی فرۆشتنی دوو كچی منداڵ لەلایەن باوكیانەوە بەرامبەر 9 ملیۆن دینار شكستی پێهێنراوە.

رونیشكراوەتەوە، ئەوەش دوای دەستكەوتنی زانیاری لە یەكێك لە سەرچاوە نهێنییەكانەوە و دوای دەستگیر كردنی باوكەكە دانیناوە بە تاوانەكەیدا و رێوشوێنی یاسایی دژی گیراوەتەبەر.

بەپێی راگەیەنراوەكە، باوكەكە دانیناوە بەوەشدا پێشتریش گورچیلەیەكی خۆی و كوڕێكی ساوای خۆی كە تەنها چەند رۆژێك بووە لە دایك بووە بە هەمان كەس لە هەرێمی كوردستان فرۆشتووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×