سەدر بە لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی وتوە "حكومەتی داهاتو حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەبێت"
  2021-12-02       889       

بەپێی قسەی سەرۆكی كوتلەی سەدر، لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ماڵی هادی عامریدا، موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر بە سەركردەی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیاندوە كە دەبێت حكومەتی داهاتوی عێراق "حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی بێت" نەك تەوافوقی.

ئاوێنە: حەسەن عوزاری سەرۆكی كوتلەی سەدر، لە بەیاننامەیەكدا ناوەڕۆكی ئەو قسانەی موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدری ئاشكراكردون كە ئەمڕۆ لە كۆبونەوەی لەگەڵ لایەنە ناڕازییەكانی شیعە(چوارچێوەی هەمانگی) خستونییەتەڕو.

حەسەن عوزاری، ئاماژەی بەوەدا سەدر جەختی كردۆتەوە لەوەی كە "دەبێت حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی دروستبكرێت، نەك حكومەتی تەوافوقی‌و پشك پشكێنە."

بەپێی قسەی ئەو سەركردەیەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر بە لایەنەكانی چوارچێوەی هەمانگی-شی وتوە" دەبێت بەتەنیا بۆ مەرجەعیەت لە نەجەف بگەڕێینەوە وەكو مەرجەعی هەموان."

حەسەن عوزاری ئەوەشی وتوە، سەدر جەختی لەوەش كردۆتەوە كە "بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی لە ئەولەویەت‌و ئامانجی ئێمەیە‌و سازشی لێ ناكەین."

وتوشیەتی"سەدر خاڵی لە گفتوگۆیەكی راشكاودا سەرجەم خاڵی سەر پیتەكانی داناوە بە ئامانجی بەرژەوەندی عێراق نەك بەرژەوەندی تر."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×