شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى جه‌نگى عێراقى: له‌هێرشێكی توركیادا به‌رپرسێكى حه‌شدى شه‌عبى كراوه‌ته‌ ئامانج
  2021-12-08       987       

شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى جه‌نگى عێراقى ئیدانه‌ى هێرشه‌ ئاسمانیه‌كه‌ى توركیا له‌شنگال ده‌كات‌و ئاشكرایده‌كات، "له‌هێرشه‌كه‌ى توركیادا به‌رپرسێكى حه‌شدى شه‌عبى كراوه‌ته‌ ئامانج".

ئاوێنه‌: شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى جه‌نگى له‌عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و ئاشكرایكردوه‌، "له‌هێرشه‌ ئاسمانیه‌كه‌ى توركیا له‌قه‌زاى شنگال به‌رپرسێكى حه‌شدى شه‌عبى كراوه‌ته‌ ئامانج كه‌ هاوڵاتیه‌كى عێراقى ئێزیدیه‌و خه‌ڵكى كۆمه‌ڵگاى خانه‌سۆره‌ له‌شنگال".

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، پێویسته‌ توركیا ڕێز له‌سه‌روه‌ریه‌كانى عێراق بگرێت‌و هه‌ر كێشه‌یه‌كى هه‌یه‌ په‌نا بۆ یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ببات نه‌ك سه‌روه‌رى عێراق ببه‌زێنێت".

ئێواره‌ى دوێنێ توركیا هێرشێكى ئاسمانى له‌باكورى شنگال ئه‌نجامداو ئامانج له‌هێرشه‌كه‌ش ئامانجگرتنى سه‌ركرده‌یه‌كى یه‌كینه‌كانى به‌رخۆدانى شنگال (یه‌به‌شه‌) بوو.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×