تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا بەرێژەیەكی بەرچاو دابەزی
  2021-12-11       540       

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 250 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 615 كەسیش چاكبوونەتەوە و 6 حاڵەتی مردنیش هەبووە تەنها لە هەرێم 5 حاڵەت هەبووە.

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 12 هەزار و 100 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 250 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 10 و هەولێر 11 حاڵەت و دهۆك 60 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 615 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 87 و هەولێر 90 و دهۆك 174 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 6 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 2 و دهۆك 3 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 23965 كەس.

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×