هۆكاری نەگەیشتنی 200 ملیارەكەی به‌غدا ئاشكرا كرا
  2021-12-13       1645       


ماوەی دوو رۆژە دەنگۆی نەناردن و بڕینی تەمویلی 200 ملیار دینارەكەی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە مشتومڕی فەرمانبەران و هاووڵاتیانی لێكەوتۆتەوە كە بۆتەهۆی دودڵی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار  هۆكاری نەگەیشتنی ئەو تەمویلەی بەغداى بۆ هەرێمی كوردستان رونكردەوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە راگەیاند، لەكۆبونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا، بڕیار لەسەر ناردنی بڕی 200 ملیار دینارەكەی هەرێمی كوردستان دراوە، بەڵام هۆكاری دواكەوتن و گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە بۆ سەر هەژماری بانكی هەرێمی كوردستان بەهۆی رێوشوێنە ئیدارییەكانەوەیەو پەیوەندی بە نەناردن یاخود بڕینەوە نییە، تا كاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 13-12 ئەو 200 ملیار دینارە نەخراوەتەوە سەر هەژماری بانكی هەرێمی كوردستان.

جێی ئاماژەیە بەشێكی وەزارەت و دەستەو سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان تائێستا موچەی مانگی 11ی رابردویان وەرنەگرتوەو پرۆسەی دابەشكردنی موچە بەسستی بەڕێوەدەچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×