یەك ملیۆن ڤاكسینی ڤایزەر گەیشتە عیراق
  2021-12-25       289       

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق گەیشتنی كاروانێكی تری ڤاكسینی دژە كۆرۆنای راگەیاند.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەنراوێك وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەكردوە كە پاش بەدەستگەیشتنیان ڤاكسینەكان دابەشدەكەن بەسەر پارێزگاكاندا.

لەوبارەیەشەوە كۆمپانیای گشتی بە بازاڕكردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكانی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندوە، كاروانێكی نوێی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لەجۆری فایزەر گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كە زیاتر لە یەك ملیۆن ڤاكسینە.

راشیگەیاندوە، لە یەك كاتدا دەستیانكردوە بە دابەشكردن و رەوانەكردنی ڤاكسینەكان لەناو بەرادی تایبەتدا بۆ سەرجەم پارێزگاكانی عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×