عیراق: لەمساڵدا 772 كەس خۆیان كوشتووە
  2021-12-25       234       


وەزارەتی ناوخۆی عیراق، ئاماری حاڵەتەكانی خۆكوشتن لەمساڵدا بڵاوكردەوەو، رایگەیاند، چەند لیژنەیەكی، بە ئامانجی لێكۆڵینەوە لە ھۆكارەكانی زیادبوونی حاڵەتەكانی خۆكوشتن، پێكھێناوە.

ئاوێنه‌: خالید محەننا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق، رایگەیاند، ئەمساڵ بە بەردوارد بە ساڵی رابردوو زیاتر لە ١٠٩ حاڵەتی خۆكوشتنیان تۆماركردووە و وتی: "لەم ساڵدا، ٧٧٢ حاڵەتی خۆكشتمان تۆماركردووە، لە كاتێكدایە لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ٦٦٣ حاڵەتی خۆكشتنمان تۆماركردبوو".

خالید محەننا باسی لەوەشكرد، لە ساڵی ٢٠١٦وە، حاڵەتەكانی خۆكشتن لە عیراق زیادیان كردووە و وتی: "لە ساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی حاڵەتەكانی خۆكوشتن گەیشتبووە ٣٩٣ حاڵەت و لە ساڵی ٢٠١٧دا، گەیشتبووە ٤٦٢ حاڵەت و لە ساڵی ٢٠١٨دا، گەیشتبووە ٥٣٠ حاڵەت و لە ساڵی ٢٠١٩دا، گەیشتبووە ٦٠٥ حاڵەت".

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عراق، رایگەیاند، چەند لیژنەیەكییان، بە ئامانجی لێكۆڵینەوە لە ھۆكارەكانی زیادبوونی حاڵەتەكانی خۆكوشتن، پێكھێناوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×