ئەڵمانیا لە 2021 دا ژمارەی پێوانەیی تۆماركردووە لە هەناردەكردنی چەكدا
  2021-12-26       677       


هەناردەكردنی چەك و پێداویستی سەربازیی لە ئەڵمانیا ئەمساڵ گەیشتە 9.04 ملیار یورۆ و ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد.

ئاژانسی هەواڵیی ئەڵمانیا بڵاوی كردەوە، وەزارەتی ئابووریی ئەڵمانیا لە وەڵامی پرسیارێكردنی پەرلەمانتارێكی سەربە پارتی چەپ (Die Linke)دا، باسی لەوەكرد، حكومەت ئەمساڵ رەزامەندی نیشانداوە لەسەر فرۆشتنی چەك و پێداویستی سەربازیی بە بەهای 9.04 ملیار یورۆ.

بەوەش ئەڵمانیا لە 2021 دا، ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كردەوە لە فرۆشتنی چەك و پێداویستی سەربازییدا.پێشتر بەرلین لە ساڵی 2019 دا، بە بەهای 8.02 ملیار یورۆ چەك و پێداویستی سەربازیی فرۆشتبوو.

لە وەڵامەكەدا، هەروەها باس لەوە كراوە كە ئەمساڵ ئەڵمانیا زۆرترین چەك و پێداویستی سەربازیی بە میسر فرۆشتووە.بەرلین رەزامەندی نیشانداوە بە فرۆشتنی چەك و پێداویستی سەربازیی بە میسر، بە بەهای 4.34 ملیار یورۆ.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×