پێگەی ئەكسیۆسی ئەمریكی بڵاویكردەوە، واشنتن پێشنیارێکی نوێی بۆ ڕێککەوتن لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمییەوە پێشکەشی ئێران کردوە؛ تارانیش دەڵێت: "بەگوێرەی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵاتەکەمان، وەڵامی واشنتن دەدەینەوە".
ئاوێنە: پێگەی 'ئەکسیۆس'ـی ئەمریکی ناوەڕۆکی پێشنیارەکەی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا ئەمریکا داوادەکات کە، "ناوەندێکی ناوچەیی بۆ بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆم بەسەرپەرشتی ئەمریکا بنیات بنرێت و ئێران ببێتە ئەندام تیایدا، بەو شێوەیە دەتوانێت وزەی ئەتۆم بۆ مەبەستی ئاشتی بەرهەم بهێنێت، بەڵام بەو مەرجەی تاران هەمو چالاکییە ئەتۆمییەکانی ڕابگرێت."
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەوبارەیەوە وتویەتی: پێشنیارەکەی ئەمریکایان بەدەست گەیشتوە و لەسەر بنەمای بەرژوەندییە باڵاکانیان وەڵامی واشنتن دەدەنەوە.
ئەکسیۆس ئاشکرای کردوە، "ئەم پێشنیارەی ئەمریکا بەرهەمی کۆتا گەڕی دانوستانی تاران و واشنتن بوە لە ڕۆما، ئێستاش ئەمریکا پێشنیارەکەی کردوە بە نوسراو و لە لایەن عومانی نێوەندگیرەوە پێشکەش کراوە."