حكومەتی هەرێم كۆمپانیاكانی فۆرێكس و دراوە دیجیتاڵییەكان دادەخات
  2025-06-01       480       

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە داخستنی كۆمپانیاكانی فۆرێكس و دراوە دیجیتاڵییەكان.

ئاوێنە: فەرمانگەی میدیاو زانیاریی سەربە حكومەتی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە بڕیارێكی نوێدا، لیژنەیەكی تایبەتمەند لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ داخستنی كۆمپانیاكانی دراوی ئەلیكترۆنی و دراوە دیجیتاڵییەكان پێكدەهێنرێت.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لە گشتانێكی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە ژمارە (6640) لە ڕێكەوتی 27ی 5ی 2025، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئاگادار كراوەتەوە، لە ژێر ڕۆشنایی نوسراوی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عێراق، تایبەت بە قەدەغەكردنی مامەڵەكردن لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی ئەلیكترۆنی (فۆرێكس) و دراوە دیجیتاڵییەكان، كاری پێویست بۆ پێكهێنانی لیژنەیەك لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بكرێ، بۆ داخستنی سەرجەم ئەو كۆمپانیایانەی لەو بوارەدا لە ژێر ناوی جۆراوجۆردا كار دەكەن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×