شه‌ممه‌, 21 ی ‌حوزه‌یران , 2025
دەم پارتی پەروین بوڵدان بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا دیاری دەكات
  2025-06-02       243       

دەم پارتی، ئەمڕۆ دوشەممە، پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری وانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا دیاریكرد.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دوشەممە، لە بارەگای سەرەكی دەم پارتی، كۆبونەوەیەك لەگەڵ ئەندامانی فراكسیۆنی پارتەكە بەڕێوەچو و تێیدا پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری وانی دەم پارتی بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا دیاریكرا.

دیاریكردنی پەروین بوڵدان دوای ئەوە دێت كە رۆژی 3ی ئایار، سری سورەیا ئۆندەر، جێگری پێشوی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا لە دەم پارتی، دوای دوای‌ 18 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، لە تەمەنی 62 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی میدیای باكوری كوردستان، لە چەند رۆژی داهاتودا، ناوی پەروین بوڵدان بۆ وەرگرتنی پۆستەكە دەدرێتە پەرلەمان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×