پەرلەمانتارێك: بە دڵنیاییەوە كێشەی مووچە چارەسەر دەبێت
  2025-06-01       508       

سروە محەمەد ڕایگەیاند: بە دڵنیاییەوە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر دەبێت و پێشتر ڕێككەوتن لەسەر مووچە و بودجە لە نێوان هەرێم و بەغداد كراوە، دەشڵێت: سەرجەم پەرلەمانتارانی كورد لە بەغداد لە هەوڵدان ئەو كێشەیەی، كە هەیە بۆ ئەم چەند مانگە چارەسەر بكرێت.

ئاوێنە: سروە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەکێتی لەبارەی چارەسەربوونی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنووسیدا بەمجۆرە زانیاری خستووەتەڕوو: بە دڵنیاییەوە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر دەبێت و پێشتر ڕێككەوتن لەسەر مووچە و بودجە لە نێوان هەرێم و بەغداد كراوە.

وتیشی: سەرجەم پەرلەمانتارانی كورد لە بەغداد لە هەوڵدان ئەو كێشەیەی، كە هەیە بۆ ئەم چەند مانگە چارەسەر بكرێت.

دەشڵێت: بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عێراق بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم یەكلاكراوەتەوە و پێشتر ئەو كێشەیە سەریهەڵداوە و بە قەرز مووچە نێردراوە، دواتر لە پشكی هەرێم بڕدرا.

جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ٢٨ـی مانگی ڕابردوو تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە نووسراوێکی فەرمیدا، کە ئاراستەی هەرێمی کوردستانی کردووە، ڕایگەیاندووە، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق تەواوبووە و هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×