حزبوڵڵا هۆشداری دەداتە كورد و سونە
  2022-01-09       1191       

ئەبو عەلی عەسكەری، بەرپرسی ئەمنی كەتیبەكانی حزبوڵڵای عیراق هۆشداری دەداتە كورد و سونەكان لەوەی، ئەگەر تای تەرازووی لایەكی شیعە لە دژی لاكەی دیكە قورس بكەن، سەقامگیری عیراق تێكدەدات.

ئاوێنە: ئەبو عەلی عەسكەری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، پێویستە حكومەتی داهاتووی عیراق نە رۆژئاوایی بێت نە رۆژهەڵاتی، نە ئەمەریكی بێت نە بەریتانی، بەڵكو بەتەواوی عیراقی بێت.

وتوشیەتی، ئەگەر كورد و سوننە تای تەرازووی لایەكی شیعە لە دژی لاكەی دیكە قورس بكەن، سەقامگیری عیراق تێكدەدات و ئەو دەستكەوتانەشی بەدەستی دەهێنن كاتین و دەكرێت لە كۆتاییدا بە زیانی هەمووان كۆتایی بێت.

ئەو بەرپرسەی حزوڵڵا لە بەشێكی تری تویتەكەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەوڵی دورخستنەوەی لایەنێكی دیاری كراو و زۆرینە كە نوێنەرایەتی 90%ی گەورەترین پێكهاتە دەكات، دەبێتە هۆی درز كەوتنە ریزەكان و ئەوەیە كە دوژمنانی گەلی عیراق دەیانەوێت، لەسەر بیرمەندەكان پێویستە بارودۆخەكە بە داناییەوە ئیدارە بدەن، تاوەكو بەرەو ئەوە نەچین كە كەس پێی خۆش نییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×