لەبەغدا هێرشكرایە سەر بارەگاكانی "تەقەدوم" و "عەزم"
  2022-01-14       933       

درەنگانی شەوی رابردو لە دو كاتی جیاوازدا، هێرشكرایە سەر بارەگای هاوپەیمانی تەقەدوم كە محەمەد حەلبوسی سەرۆكایەتی دەكات لەگەڵ بارەگای هاوپەیمانی عەزم كە خەمیس خەنجەر سەرۆكایەتی دەكات.

ئاوێنە: درەنگانی شەوی رابردو دەنگی تەقینەوەیەك لەناوچەی ئەعزەمیەی بەغدا بیسترا كە دواتر رون بوەوە، لە رێگەی ئەنجامدانی تەقینەوەیەكەوە بارەگای هاوپەیمانی تەقەدوم لە گۆڕەپانی دەلال كراوەتە ئامانج.

بەپێی میدیا عێراقییەكان تەقینەوەكە تەنها زیانی ماددی لێكەوتۆتەوە.

دوابەدوای ئەوە هەر درەنگانی شەوی رابردو، هێرشكرایە سەر بارەگای هاوپەیمانی عەزم لە ناوچەی یەرموكی بەغدا.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكان هێرشەكە لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامدراوەو بۆتە هۆی گەیاندنی زیانی ماددی لەناو بارەگاكە.

هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆكایەتی حەلبوسی و هاوپەیمانی عەزم بەسەرۆكایەتی خەمیس خەنجەر كە هەردوكیان سوننەن بەشێك لەو بەرەی زۆرینەیەی كە بەشداری دانیشتنی یەكەمی پەرلەمانی عێراقیان كردو لەگەڵ رەوتی سەدرو پارتی لێكتێگەیشتنیان هەیە بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوی عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×