سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی هێرشەکانی بەغدا گومانیان هەیە
  2022-01-14       731       

سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لە بارەی هێرشی سەربارەگاکانی حزبەکان و باڵیۆزخانەی ئەمریکا هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند و گومانیان هەیە لە ئەنجامدەرانی.

ئاوێنه‌: بەیانی ئەمڕۆ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی ئەساعیبی ئەلی حەق ڕایگەیاند: لە ئێستادا وەک بەرەی بەرگریکاران هیچ بڕیارێکمان نییە بۆ هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا، ئەو کارەشی بە منداڵانە وەسف کرد.

هەر ئەمڕۆ هادی، عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی: بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشانەی ئەم دواییە دەکەین بۆ سەر ناوچەی سەوز و نوسینگەی پارتە سیاسیەکان بەگشتی. دەبێت دەزگا ئەمنییەکان ئەرکی خۆیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسایش و پاراستنی هاوڵاتیان جێبەجێ بکەن.

کەمێک لەمەوبەریش عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی لە تویتێکدا ڕایگەیاند: بەئامانجگرتنی بارەگای حیزب و هێزە سیاسییەکان پلانێکی گوماناوی بۆ ناسەقامگیرکردنی عێراق و هەڕەشەکردن لەئاسایشەکەی نیشاندەدات، جگە لە ئیدانەکردنی داوای کردووە ئەنجامدەران و ئەوانەشی لەپشت هێرشەکانەوەن بێ سزا دەربازیان نەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×