ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، هیچ وه‌زیرێكی كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی به‌شداری له‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ناكه‌ن
ئاوێنە: حه‌یده‌ر ئه‌للامی ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، "ئێمه ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه كه متمانه له خولی دوه‌مدا بۆ مسته‌فا كازمی نوێ بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئێمه بوه له‌و كاته‌وه‌ی كه كازمی بوه به سه‌رۆك وه‌زیران، ئێمه به‌شداریمان له حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌كرد و ئه‌مه‌شمان بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان و گه‌لی عێراق رونكردوه‌ته‌وه.
وتیشی، "له‌حكومه‌ته‌كه‌ی كازمیدا ئه‌و مه‌رجانه‌ی له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا و خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخوازه‌وه دیاریكران جێبه‌جێ نه‌كراون، بۆیه هیچ وه‌زیرێكی كابینه‌كه‌ی كازمی له‌حكومه‌تی نوێ دانانرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌شی پێشتر به‌عسی بون، یاخود له‌گه‌نه‌ڵی تێوه‌گلاون و له‌حكومه‌ته‌كانی پێشوتر به‌شداربون یاخود ده‌ستیان له‌كرده‌وه‌ی تیرۆرستیدا هه‌بوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێمه دژی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار بوین له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی كه و هه‌ربۆیه دژی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمیش بوین، هه‌روه‌ها هه‌مو ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان ڕه‌تكرده‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدا نین و له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه واژۆكراون، پشتگیریشمان له حكومه‌ت كردوه له شه‌ڕی دژی تیرۆر و گه‌نده‌ڵیدا، كاتێك له پرۆسه‌ی سیاسیی نزیك ده‌بینه‌وه كه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراقدابێت".