دابەشکردنی موچە مانگى یەک دەستپێدەکات
  2022-01-20       1114       

وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشكرایكرد، لەڕۆژی یەکشەممەوە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بۆ مانگى یه‌كى 2022 دەستپێدەکات.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لەڕۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە دەست بەدابەشکردنی موچەی کانونی دوەم (مانگى یه‌ك)ى فەرمانبەرانی عێراق دەکرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق داوای لەسەرجەم بانکەکان کردوه‌ ئامادەبن بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران.

ئەوەش لەکاتێکدایە هێشتا حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە موچەی سەرجەم وەزارەتەکان بۆ مانگی 12ی ساڵی 2021 دابەشبکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×