پارێزگاری دیالە: كوژرانی 11 سەربازەكە بەهۆی كەمتەرخەمی بوە
  2022-01-21       768       

پارێزگاری دیالە رایگەیاند، هۆکاری‌ کوژرانی‌ 11 سەربازەكەی عوزێم لە هێرشێكی‌ داعشدا، کەمتەرخەمی‌ بووە. 

ئاوێنە: موسەننا تەمیمی بە ئاژانسی فەرمی‌ عێراقی‌ راگەیاند "لە عوزێم كە دەكەوێتە ناوچەی نێوان سنوی پارێزگای دیالە و سەڵاحەدین هێرشكراوەتە  سەر ئەندامانی فیرقەی یەك". 

وتیشی‌ "هۆکاری سەرەکی کەمتەرخەمی سەربازەكانە چونکە بارەگاکەیان قەڵایە و کامێرای حەراریی و دووربینی شەوانیان هەیە و هەروەها بورجێکی کۆنکریتی چاودێریشیان هەیە". 

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (21-1-2022) گروپی چەکدارانی داعش هێرشیانکردەسەر بارەگایەکی سوپای عێراق لەناوچەی عوزێمی سەر بەپارێزگای دیالە و بەگوێرەی ئامارەکانیش لەهێرشەکەدا 11 سەربازی سوپای عێراق کوژراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×