وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان بڕیاری رێگەدان بە دانانەوەی پرسە دەدات بەڵام بە كۆمەڵێك مەرج و رێنمایی نوێوە كە بڕیارە سبەی سێشەممە، وردەكاریی ئەو مەرج و رێنماییانە ئاشكرابكات.
ئاوێنە: لەدوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ساڵی 2020 لە هەرێمی كوردستان، دانانی پرسە قەدەغەكراوە، بەڵام بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی سبەی سێشەممە، وەزارەتەكە بڕیاردەدات كە رێگە بە دانانەوەی پرسە بدرێت.
ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوێكە، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم، سبەی سەعات 12ی نیوەڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وردەکاری مەرج و رێنمایە نوێكانی رێگەدان بە دانانەوەی پرسە لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان، دەخرێنەڕو.