نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
  2022-01-26       715       


ئەم مانگە نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بەرزبووەتەوە، بەرپرسی مۆلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێریش رایدەگەیەنێت،"هۆکارەکەی بەرزبوونەوەی نرخی گاز و کەمیی کارەبای نیشتمانییە".
 
ئاوێنه‌: ئەمڕۆ چوارشەممە 26-1-2022، قارەمان مەولوود، بەرپرسی مۆلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر راگەیاند،"پێمان وایە ئەم مانگە پارەیەکی زۆر بۆ هاوڵاتییان بێتەوە، بۆ ئێمەش زۆر ناخۆشە، بەڵام هیچ لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە".
 
لەبارەی نرخی هەر ئەمپێرێک، قارەمان مەولوود ڕایگەیاند،"تاوەکو ئێستا بە وردی نازانین چەند دەبێت، بەڵام پێشبینی دەكەین لەنێوان 17 بۆ 18 هەزار دینار دەبێت بۆ هەر ئەمپێرێک".
 
وتیشی،"لە سنووری هەولێر رۆژانە بە تێكڕا 12 بۆ 13 كاتژمێر کارەبای مۆلیدە دراوەتە هاولاتییان، لەسەر داوای خەڵک ئەم مانگە خشتەیان گۆڕیوە و لە كاتژمێر 06:00ی بەیانییەوە بۆ 02:00ی بەرەبەیان، هەرکاتێک کارەبای نیشتمانی نەبووبێت کاریان بە مۆلیدەکان كردووە".

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×