وەزارەتی پێشمەرگە: جیاوازی موچەی پێشمەرگەو پلەدارانی یەکەی 70 بەسترا
  2022-01-27       557       

وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، بڕیاردرا بە خەرجكردن و بەستنی جیاوازی موچەی پێشمەرگەو پلەدارانی یەكەی 70.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"بەنوسراوی ژمارە ۷٥٦ لەرۆژی ۱٦ی کانونی دوەم، بە ئیمزای شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگه، کە بۆ یەکەی حەفتا نێردراوە، تیایدا ئاماژە بۆکراوە، پاش رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابوری/ بەڕێوبەرایەتی ژمێرکاری ـ بە ژمارە ۲/٤/٤١٢٢ لەرۆژی ٢٠٢۱/٥/١٩ بڕیاردرا بە خەرجکردن و بەستنی جیاوازی موچەی سەرجەم پێشمەرگە و پلەدارانی یەکەی ۷۰، هاوشێوەی یەکەی ٨۰ لە مانگی ۱ ی ساڵی ۲۰۲۲ وە."

وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ راگەیەندراوەكەیدا دەقی نوسراوەكەی بڵاوكردۆتەوە:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×