هۆشدارییەك لە قائیمقامیەتی چەمچەماڵەوە لەبارەی بردنە دەرەوەی غاز لە قەزاكە
  2022-01-28       479       

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ رایگەیاند، هەر ئۆتۆمبێلێکی غازفرۆش غاز بباتە دەرەوەی چەمچەماڵ دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و لێپرسینەوەی توندی لەگەڵ دەکرێت.

ئاوێنە: قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، ئەمشەو هەینی، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەشداوە كە بەشی سوتەمەنی قەزاكەو ئاسایشیان ڕاسپاردوە بۆ چاودێریکردنی کارگەکانی غازو فرۆشیارەکانی غازی ماڵان.

وتوشیەتی"بۆئەو مەبەستە لیژنەیەک لە بەشی سوتەمەنی و ئاسایش و پۆلیس و  پێکهێنرا، ئەم لیژنەیە چاودێری هاتنی غاز بۆ کارگەکان و پڕکردنەوەی بوتڵ و دابەشکردنی بەسەر ئۆتۆمبیلی غازفرۆشان دەکات، هاوکات لەڕێگای موختاری گەڕەکەکان و فرۆشیارانی غازەوە غاز دەگەیەنرێتە هاوڵاتیان."

بەپێی راگەیەندراوەكە "نرخی غاز لە کارگە 7250 دینارەو لە گەڕەکەکان فرۆشیارەکان دەیدەن بە 8500 دینار."

داواشی لە هاوڵاتیان كردوە لەکاتی پێویست پەیوەندی بکەن بە ژمارەی لیژنەکەوە كە ئەمەیە: 07731566636‪.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×