فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەڵاحەدین كەوتەخوارەوە
  2022-01-31       444       

میدیا عێراقییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، رایانگەیاند، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سەربە هێزەكانی حەشدی شەعبی لەنزیك بنكەی ئاسمانی سپایكەر لە پارێزگای سەڵاحەدین كەوتۆتە خوارەوە.

ئاوێنە: میدیای عێراقییەكان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویان كردۆتەوە كە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەی سەربە هێزەكانی حەشدی شەعبی لەكاتی ئەركی چاودێریدا لەناوچەكە خراوەتە خوارەوەو تا ئێستا لایەنە رەسمییەكان ئاشكرایان نەكردوە كە بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە كەوتۆتە خوارەوە یان بەهۆی هێرشەوە بوە.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

بەڵام سۆسیال میدیای سەربە گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران دەڵێت: "فڕۆكەكە لەلایەن فڕۆكەیەكی جەنگی ئەمریكی لەجۆری ئێف22ەوە خراوەتەخوارەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×