دادگای فیدراڵی دەرباری هۆشیار زێباری كۆدەبێتەوە
  2022-02-06       593       


ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی دەربارەی پرسی كاندیدكردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كۆبووەوە كە تۆمەتبارە بە تێوەگلان لە دۆسێی گەندەڵی.

پێنجشەممەی ڕابردوو پێنج ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران سكاڵایەكی یاساییان دەربارەی كاندیدكردنی زێباری پێشكەش كرد.  

به‌شێك له‌ پەرلەمانتارەكان جەخت دەكەنەوە لەوەی زێباری كەسێكی نەشیاوە و مەرجە دەستوورییەكانی تێدا نییە بۆ خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ئەویش بە هۆی ئەوەی ساڵی 2016 بە تاوانی تێوەگلانی لە دۆسێی گەندەڵییەوە لە پۆستی وەزیری دارایی عێراق دوورخرایەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×