هەڵوێستی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی دانیشتنی پەرلەمان
  2022-02-06       650       

چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، پێویستە دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق ئەنجام نەدرێت تاوەكو لایەنەكان دەگەنە لێكتێگەیشتن.

ئاوێنە: چوارچێوەی هەمانگی، ئەمشەو یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند"هەڵوێستی ئێمەو هاوپەیمانەكانمان رونە ئەویش ئەوەیە كە پێویستە دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام نەدرێت تاكو لایەنەكان دەگەنە لێكتێگەیشتن."

وتوشیەتی"بۆیە هەڵوێستەكەمان هێشتا وەك خۆیەتی و پێشوازیش لە هەڵوێستی ئەو لایەنانە دەكەین كە هەمان بڕیاری ئێمەیان داوە لەبارەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانەوە."

ئاماژەی بەوەشداوە كە داوای راوێژیی زیاتر دەكەین بۆ گەیشتن بە چارەسەری واقیعی و قبوڵكراو و تەواوكردنی سەرجەم ئیستیحقاقە دەستورییەكان.

پێشتر هەریەكە لە فراكسیۆنی سەدری، هاوپەیمانی سیادەو فراكسیۆنی پارتی، بایكۆتی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراقیان كرد كە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×