لە زیقار هێرشكرایە سەر ماڵی ژنە پەرلەمانتارێكی عێراق
  2022-02-19       566       

درەنگانی شەوی رابردو هێرشكرایە سەر ماڵی نیسان زایر، ژنە پەرلەمانتاری فراكسیۆنی ئیمتیدا لە پارێزگای زیقار، هێرشەكە زیانی گیانی لێنەكەوتۆتەوە.

ئاوێنە: بەپێی میدیا عێراقییەكان، هێرشەكە لەڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە بوەو لە ماڵی ئەو پەرلەمانتارە لە سنوری قەزای "سوق ئەلشیوخ" لە باشوری پاریزگای زیقار.

لە هێرشەكەدا زیان بەر ماڵ و ئۆتۆمبێلی پەرلەمانتارەكە كەوتوە بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتۆتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×