وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كیان به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی سه‌له‌ی مانگی ره‌مه‌زان بۆ هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت پێكهێناوه، تا به‌ر له هاتنی مانگی ره‌مه‌زان بتوانن ده‌ست به‌دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌یه‌كی خۆراك بكه‌ن.
ئاوێنه: محه‌مه‌د حه‌نون وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كیان به‌سه‌رۆكایه‌تی وزیر و ئه‌ندامێتی بریكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پێكهێناوه، ئامانجی ئه‌و لیژنه‌یه‌ش دابینكردنی سه‌به‌ته‌یه‌كی خۆراكه تا به‌ر له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز به‌سه‌ر هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌شبكرێت، دابه‌شكردنی ئه‌و سه‌به‌ته‌یه‌ش به دو قۆناغ ده‌بێت، یه‌كێكیان مانگێك پێش ڕه‌مه‌زان و ئه‌وی دیكه‌شیان له ناوه‌ڕاستی ئه‌و مانگه دابه‌شده‌كرێت.
وتیشی، "وه‌زاره‌تی بازرگانی ڕێوشوێنی پێویستی گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ دڵنیابون له گه‌یاندنی سه‌به‌ته‌ی خۆراكه‌كه به ده‌ستی هاوڵاتیان، به‌دواداچونه‌كانیش له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای په‌یوه‌ندیدار به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رجه‌م ئه‌و خۆراكانه‌ش له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌كانی باكور و باشوری عێراقه‌وه هاورده ده‌كرێن".
پێشتر مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندبو، له‌ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی داهاتودا دو قۆناغی دیكه‌ی سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌سه‌ر هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌شده‌كرێت.