چوارچێوەی هەماهەنگیی زانیاریی نوێ لەسەر سەردانەكەی شاندی سونەكان بۆ ئاشكرا دەكات
  2022-03-01       714       

ئەندامێكی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعی زانیاریی نوێ لەسەر سەردانی سوننەكانی عێراق بۆ توركیا ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەی حەلبوسی و خەنجەر لەگەڵ ئەردۆغاندا بە هەماهەنگیی بارزانی بووە و سەردانەكە بۆ بەمەبەستی داگیرکردنی چەند ناوچەیەکی باکووری عێراق بووە.

ئاوێنه‌: ڕۆژی ٢٨ی مانگی ڕابردوو، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەكان لەگەڵ تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی توركیا كۆبوونەوە و بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆكی پەرلەمان، لە كۆبونەوەكەدا، “تاوتوێی پەیوەندیی دۆستانە و هەماهەنگیی و هاریکاریی نێوان هەردوو وڵات کرا لە سەرجەم بوارەکان، لەگەڵ هاریکاریی لە بواری ئاڵوگۆڕی زانیاریی ئەمنیی و هەواڵگریی”.

لەسەر ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە، حەسەن فدعم، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعی بەڕۆژنیوزی وت: تورکیا بۆ یەکگرتنەوەی ماڵی سوننە میوانداریی چەندین کۆبوونەوەی کردووە، کە یەکێکیان ڕاگەیەندراوە و یەكێكیان ڕانەگەیەندراوە و بە نهێنیی بووە.

باسی لەوەشكرد، بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی تورکیا بەرپرسە لە دۆسیەی عێراق و پلانێکی تورکیا هەیە بۆ لکاندنەوە بە چەند ناوچەیەکی باکووری عێراق.

“تورکیا دەستیکرد بە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ و ڕاشکاوانە لە کاروباری عێراقدا و دوای ئەوەی ئامرازی بۆ دادەمەزرێت لەو وڵاتەدا، بەڵام ئێمە دەستێوەردانی دەرەکیی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ ڕەتدەکەینەوە، ڕێگە بە هیچ وڵاتێک نادەین یاریی بە تواناکانی عێراق بکات” حەسەن فدعم وای وت.

دەشڵێت: سەردانەکەی حەلبوسی و خەنجەر بۆ تورکیا بەهۆی ناکۆکیی بووە لەسەر وەزارەتی بەرگریی، سیاسەتمەداران دەچنە وڵاتانی دەرەوە و داوایان لێدەکەن دەستوەردان لە کاروباری عێراق بکەن و هەروەها پرۆژەیەکی دەرەکی هەیە، کە پێش هەڵبژاردنەکان لەلایەن تورکیا و وڵاتانی ترەوە پەرەی پێدرا.

باس لەوەش دەكات، بەرپرسانی عێراق بۆ کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ سەرکردە تورکەکان لەلایەن مەسعود بارزانییەوە هەماهەنگییان هەبووە.

س

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×