وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کاراکردنەوەی پڕۆگرامی وەرگرتنی ئەوكه‌سانه‌ى كه له‌عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ ئەمریکییەکان کاریانکردووە ئاشكراكرد‌و ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، "ئەمریکا پابەندە بەدڵنیاییدان بەوکەسانەی کە سەلامەتی خۆیان بۆ بەرژەوەندییەکانی ئێمە تەرخانکردووە، دەرفەتی داواکردنی مافی پەنابەریان لەئەمریکا هەبێت".
ئاوێنه: نید پرایس وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ڕاگه‌یه‌نراوێكى وڵاته‌كه‌ى ئاشكراكرد‌و جه‌ختیكرده‌وه، "ئەمریکا پابەندە بەدڵنیاییدان بەوکەسانەی کە سەلامەتی خۆیان بۆ بەرژەوەندییەکانی ئێمە تەرخانکردووە تاوه‌كو دەرفەتی داواکردنی مافی پەنابەریان لەئەمریکا هەبێت".
پرایس ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "ئەم بڕیارە، ئەوکەسانەش دەگرێتەوە کە شانبەشانی سوپای ئەمریکا کاریانکردووە، لەدوای ماوەیەکی زۆر، ئێستا پێداچوونەوە بەو داواکاریانە دەستیپێکردووە کە پێشتر پێشکه‌شکرابوون‌و کارەکانیان هەڵپەسێردرابوون".
وته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، "ئەم پڕۆگرامە تەنها ئەو عێراقیانە دەگرێتەوە کە پشتیوانی‌یان لەکارەکانی ئەمریکا لەعێراق کردووەو کاریان لەگەڵ کردوون، هەموو ئه‌وكه‌سانه‌ى پڕۆگرامه‌كه‌ش ده‌یانگرێته‌وه بەپڕۆسەیەکی پشکنینی ئەمنی توونددا تێپەڕدەبن، چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکرێت‌و زانیاریی وردی بایۆمەتریی‌و بایۆگرافیان لێوەردەگیرێت".
به‌وته‌ى پرایس، "تەنها ئەوکەسانەش مافی پەنابەرێتیان پێدەدرێت کە لەم پڕۆسەیە دەردەچن، چونکە لەم پڕۆسەیەدا، سەلامەتی‌و ئاسایشی ئەمریکییەکان بەتەواوەتی لەبەرچاو دەگیرێت".
به‌گوێره‌ى ئه‌و په‌یامه‌ى ئه‌مریكا، ژماره‌یه‌كى زۆر له‌هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان‌و شاره‌كانى خواروو ناوه‌ڕاستى عێراق ده‌توانن داواى مافى په‌نابه‌رى له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا بكه‌ن، به‌وپێیه‌ى له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادیی عێراقه‌وه كاریان له‌گه‌ڵ كردون.