یه‌ک شه‌ممه‌, 18 ی ئایار , 2025
كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان دژی روسیا بڕیاری دا
  2022-03-02       797       

كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەكۆبونەوەی نائاسایی خۆیدا، بەزۆرینەی دەنگ بڕیارێكی بۆ ئیدانەكردنی هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا پەسەندكردو داوای لە مۆسكۆ كرد بەپەلە كۆتایی بە هێرشەكەی بهێنێت و سەرجەم هێزەكانی لەو وڵاتە بكشێنێتەوە.

ئاوێنە: لە كۆی 193 ئەندامی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان، 141 ئەندام بە بەڵێ دەنگیان بۆ بڕیارەكەداو پێنج ئەندامیش دژی بڕیارەكە دەنگیان داو 35 ئەندامیش دەنگیان نەدا لەنێویاندا چین و عێراق.

ئەو پێنج وڵاتەی لە دژی بڕیارەكە دەنگیان دا پێكدێن لە: روسیا، بێلاڕوسیا، سوریا، ئەریتریا، كۆریای باكور.

كۆبونەوەكەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لەسەر داوای ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەڕێوەچو.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×