ڕۆژنامهیهكى ئهمریكى لهزارى بهرپرسێكى باڵاى وهزارهتى دادى ئهمریكاوه ئاشكرایكردوه، سوپاى پاسدارانى ئێران ههوڵیداوه جۆن بۆڵتۆنی ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا تیرۆربكات.
ئاوێنه: ڕۆژنامەیThe Washington Examinerی ئەمریکی، لەزاری بەرپرسێکی وەزارەتی دادی ئهو وڵاتهوه ئاشكرایكردوه، لانیکەم دوو کەسی ئێرانیی سەر بە" فەیلەقی قودس"ی سوپای پاسدارانی ئێران پیلانی تیرۆرکردنی جۆن بۆڵتۆنیان هەبووە.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە، بەڵگەیان لەدژی ئەو دوو ئێرانییە لەبەردەستە کە هەوڵی تیرۆرکردنی ئەو بەرپرسەی پێشووی ئەمریکایانداوە، بەڵام ئیدارەی بایدن ئامادەنییە بەڕاشکاویی ئەو تۆمەتەیان ئاراستەبکات.
باس لەوەشکراوە، هۆکاری ڕازینەبوونی ئیدارەی بایدن بۆ تۆمەتبارکردنی سوپای پاسداران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ترسیان هەیە ئەو هەنگاوە سەربکێشێت بۆ درووستبوونی ئاستەنگ بۆ گەیشتن بەڕێککەوتنی ناوەکیی لەگەڵ ئێران، بەتایبەت کە ئێستا ئێرانو وڵاتانی زلهێز لەکۆتاییهاتنی دانوستانە ناوەکییەکان لەڤییەننا نزیکبوونەتەوە.