وادەیەک بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار راگەیەنرا
  2022-03-10       1049       


ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق پێشبینیدەکات کۆبوونەوەى داهاتووى پەرلەمان لە هەفتەى داهاتوودا دەنگدان لەسەر پۆستى سەرۆک کۆمار بەخۆوە ببینێت، دواى داخستنى وادەى خۆکاندیدکردن بۆ ئەو پۆستە و ئامادەکارییەکان بۆ بڵاوکردنەوەى لیستى کۆتایی کاندیدەکان.  

ئاوێنه‌: ئەمیر مەعمورى بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراقى وت "دانوستانەکان لەنێوان کوتلە سیاسییەکان بەردەوامە، هێشتا زووە بۆ دیاریکردنى وادەى دەنگدان لەسەر پۆستى سەرۆک کۆمار، لەبەرئەوەى هێشتا وادەى وردبینى لەناوى کاندیدەکان کۆتایی نەهاتووە".  

وتیشى "هێشتا پارتى و یەکێتى گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە دەکەن، بەڵام نەگەیشتوون بە رێککەوتن".  

مەعمورى جەختیکردەوە، پێویستە لەکۆبوونەوەى داهاتووى پەرلەمان ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە تا پڕۆسەى سیاسی بکەوێتەسەر رێڕەوى خۆى و سەرجەم پرسەکان لەو کۆبوونەوەیەدا دەخرێنەڕوو.  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×