یاری نێوان ھەڵبژاردنەکانی عێراق‌و ئیمارات لەسعودیە ئەنجامدەدرێت
  2022-03-19       386       

بەھۆی ھێرشە موشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر ھەولێر، بڕیاردرا یاری نێوان ھەڵبژاردنەکانی عێراق و ئیمارات لەچوارچێوەی یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بەمۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر لەبەغدا ئەنجامنەدرێت و لەیاریگای نێودەوڵەتی شا فەھەد لەریاز پایتەختی سعودیە ئەنجامبدرێت.

ئاوێنه‌: یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی "FIFA" و یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا "AFC" بڕیاریاندا کە یاری نێوان ھەڵبژاردنەکانی عێراق و ئیمارات لە چوارچێوەی یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەم پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بەمۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر لە ٢٤ی ئەم مانگە لەبەغدا ئەنجام نەدرێت و لە یاریگای نێودەوڵەتیی شا فەھەد لە ریاز پایتەختی سعوودیە ئەنجام بدرێت.

پێشتر ئەحمەد موسەوی، ئەندامی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق رایگەیاندبو، یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، نامەیەکی لەیەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بەدەست گەیشتووە کە تیایدا بڕیاردراوە یاریی نێوان ھەڵبژاردنەکانی عێراق و ئیمارات لەچوارچێوەی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی قەتەر لە بەغدا ئەنجامنەدرێت.

لای خۆیەوە محەمەد فەرحان، سکرتێری گشتیی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق ده‌ڵێت، ئەو بڕیارە بەھۆی ھێرشە موشەکییەکەی سەر ھەولێر دراوە.

بڕیارە لە ٢٤ی ئەم مانگە، ھەڵبژاردنەکانی عێراق و ئیمارات لەچوارچێوەی یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەم پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر لە یاریگای نێودەوڵەتی شا فەھەد لە ریاز روبەڕوی یەکتر ببنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×