پارتی باس لە نزیكترین سیناریۆ بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار دەكات
  2022-03-19       991       

پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا پارتی و یەكێتی لەبارەی كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار نەگەیشتون بە رێككەوتن و نزیكترین سیناریۆش ئەوەیە كە هەر حزبە بە كاندیدی جیای خۆی بچێتە ململانێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆمار.

ئاوێنە: ماجید شنگالی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، بە ئاژانسی رەسمی عێراقی وت، تا ئێستا هیچ لێكنزیكبونەوەیەك لەنێوان یەكێتی و پارتیدا نییە هیچ رێككەوتنێك لەنێوانیاندا لەبارەی كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار بونی نییە.

وتیشی، نزیكترین سیناریۆ بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو پرسە، ئەوەیە كە هەر حزبە بە كاندیدی جیای خۆیەوە بچێتە ململانێی بەدەستهێنانی پۆستەكە كە ئەوەش دوبارەبونەوەی سیناریۆكەی ساڵی 2018یە بەڵام بەشێوەیەكی جیاواز.

ئاماژەی بەوەشدا كە "رێبەر ئەحمەد، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان چانسی زیاترە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆك كۆمار."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×