عەبادی پیرۆزبایی لە سەدرو بارزانی و حەلبوسی و خەنجەر دەكات
  2022-03-24       1142       

حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر پیرۆزبایی لە سەدر، بارزانی، حەلبوسی و خەمیس خەنجەر دەكات بە بۆنەی راگەیاندنی هاوپەیمانییەكەیان لەژێر ناوی "رزگاریی نیشتمان" و داواش دەكات یەكەم هەنگاویان دەستپێكردنی گفتوگۆی جدی بێت لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی.

ئاوێنە: حەیدەر عەبادی، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە تویتێكدا رایگەیاندوە"پیرۆزبایی لە موقتەدا سەدر، بارزانی، حەلبوسی و خەمیس خەنجەر دەكەم بەبۆنەی راگەیاندنی هاوپەیمانییەكەیان."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئومێدەوارم راستگۆیانە یەكەمین هەنگاوەكانی 'رزگاریی نیشتمان' بە گفتوگۆی جدی لەنێو 'چوارچێوەیەكی' هەماهەنگی نیشتمانیدا دەستپێبكەن، ئەوەش لەپێناو دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆ قەیرانەكانی وڵات و چەقبەستنی سیاسی."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×