سەدر بۆ پەرلەمانتارە سەربەخۆكان: ئامادەی كۆبونەوەی شەممە نەبن، ئەوە كۆتایی پەرلەمانە
  2022-03-25       580       

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند؛ رۆژى شەممە بۆ كۆبونەوەی پەرلەمان چاوەڕێى پەرلەمانتارە سەربەخۆکانن و هیوادارن نەك تەنها ئەوان بەڵكو ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانیش "هەڵوێستێكی شەرەفمەندانە"یان هەبێت و دەشڵێت"ئەگەر دۆخەکە بەوشێوەیە نەبێت، ئەوە کۆتایی پەرلەمانە".

 ئاوێنە: شەوی رابردو، موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند؛ شەممە چاوەڕوانی پەرلەمانتارە سەربەخۆکانن و ئۆپۆزیسیۆنى نیشتیمانين کە هەڵوێستێکى "شەرەفمەندانەیان" هەبێت لەپێناو گەلەکەیان کە بە ئەوپەڕى ئارامگرتنەوە چاوەڕێى پێکهێنانى حکومەتێکى زۆرینەى چاکسازیخواز دەکەن.

 سەدر داوایكردوە كە لایەندارانی حكومەت و ئۆپۆزیسیۆنەکان دەستبخەنە ناو دەستى یەکدى بۆ بونیاتنانى "حکومەتێکى سەربەخۆى ئازادى خاوەن سەروەریى و شکۆ، بەبێ داگیرکاريی و ئاساییكردنەوەو تیرۆر".

 هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە دانیشتنی رۆژی شەممە نەگۆڕدرێتەوە بە دەستكەوت.

سەدر ئەوەشی وتوە"نەنگییەکی گەورەیە عێراق و گەلەکەى بەبێ حکومەت بەجێبهێڵدرێت، ئەگەر کەسێک سەربەخۆبێت، دەستناخاتە ناو دەستى گەندەڵکاران، نەنگییە سەربەخۆ نیشتیمانەکەى بەبێ حکومەتێکى زۆرینەى چاکسازخواز بەجێبهێڵێت، نەنگییە حکومەتى زۆرینەى نیشتیمانى و حکومەتى پشکپشکێنە لە تاى یەک تەرازودا دابندرێن."

 

رێبەری رەوتی سەدر جەختیکردەوە کە حکومەتى داهاتو وەکو حکومەتەکانی رابردو نابێت، هەر پەرلەمانتارێک ئامادەى کۆبونەوەکەى پەرلەمان بو تەنانەت ئەگەر دەنگیش نەدات بە راستی و راستگۆیانە سەربەخۆیەو ئەوەى هیچیانى نەکرد سەربەخۆ نییە: "ئەگەرنا ئەوە کۆتایی پەرلەمانە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×