یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەگەڵ پارتی‌ لەگفتوگۆدایە
  2022-03-29       1497       

یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەمەبەستی گەیشتنە رێککەوتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەڕۆژی چوارشەممەی داهاتودا لەگەڵ پارتی‌و نەوەی نوێ لەگفتوگۆدایە.

 

ئاوێنە: بەپێیی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێێنە، یەکێتی‌و پارتی‌و نەوەی نوێ ماوەی دو رۆژە لەگفتوگۆدان بۆ ئەوەی سەبارەت بەهەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داهاتوی عێراق بگەنە رێککەوتن‌، کە یەکێکە لەو سێ پۆستە سیادیانەی بەر کورد دەکەوێ‌و ئێستا هەریەک لەپارتی‌و یەکێتی دەیانەوێ بەپشتیوانی هێزە شیعەو سونیەکان بەدەستیبهێنن، بەبێ ئەوەی کۆدەنگی کوردی لەسەر بێت.

ئەم گفتوگۆیانەی یەکێتی لەگەڵ هەریەک لەپارتی‌و نەوەی نوێ بەمەبەستی ئەوەیە رۆژی چوارشەممە جارێکیتر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەهۆی ناکۆکی پارتی‌و یەکێتییەوە شکست نەهێنێت‌و پێکەوە ئەو دۆخە تێپەڕێنن.

لەچوارچێوەی ئەم هەوڵانەدا  بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی و موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان لەبارەی زاڵبون بەسەر گرفتەكان‌و میكانیزمەكانی دەربازبون لەدۆخی چەقبەستوی سیاسیی عێراق كرد.

بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دو کاندیدی سەرەکی هەن کە رێبەر ئەحمەدی کاندیدی پارتی‌و فراکسیۆنی رزگاری نیشتیمانییە، لەگەڵ د.بەرهەم ساڵحی کاندیدی یەکێتی‌و فراکسیۆنی چوارچێوەی شیعەکان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×