ئەمڕۆ پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە
  2022-03-30       305       


بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق کۆببێتەوە، تائێستاش رونییە رێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان ئامادەی کۆبونەوەکە دەبن یاخود نا.

بەگوێرەی ئەو پلانی کارەی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 30ئازار/3 کاتژمێر 11:00 کۆبونەوەی پەرلەمان بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەستپێدەکات کە 40  کاندید خۆیان بۆ ئامادەکردوە.

بەگوێرەی تەفسیری دادگای باڵای فیدڕاڵی پێویستە لە کۆبونەوەکەدا زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان کەدەکاتە 220 پەرلەمانتار ئامادەبن بە پێچەوانەوە رێژەی یاسایی تەواو نابێت.

ئەمە جاری سێیەمە پەرلەمانی عێراق دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان و تەواونەبونی رێژەی یاسایی کۆبونەوەکە بەڕێوەنەچوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×