وەزارەتی بەرگری عێراق لەبارەی دەرماڵەی مەترسی بڕیارێکی دەرکرد
  2022-03-31       383       

وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجکردنی دەرماڵەی مەترسی بۆ سەرجەم بەشەکانی سوپای عێراق و دوای تەواوکردنی رێکارەکانیش، دەرماڵەکان دەبەسترێن.

ئاوێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، لەسەر داواکاری جومعە عناد سەعدون وەزیری بەرگری، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجکردنی دەرماڵەی مەترسی بۆ سەرجەم بەشەکانی سوپای عێراق.

ئەوەش هاتوە، لەم کاتەدا لیژنەیەک لە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا پێکهاتوە بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی تایبەت بە خەرجکردنی دەرماڵەی مەترسی بۆ سەرجەم بەشەکانی سوپا،  دوای تەواوکردنی رێکارەکانیش، دەرماڵەکان بۆ سەرجەم سەربازان دەبەسترێن.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەدواین کۆبونەوەی خۆیدا رەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی دەرماڵەی مەترسی بۆ سەرجەم بەش و هۆبەکانی سەر بە سوپای عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×