مالکی: ئێمەش سەرکەوتوو نابین ئەگەر بمانەوێت لە پەرلەمان سەرۆک کۆمار هەڵبژێرین
  2022-04-06       484       

نوری مالکی ڕایگەیاند، له‌ ماوه‌ى رابردوودا هاوپه‌یمانى سێقۆڵى سه‌در و پارتى و حه‌لبوسى سووربوون له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رووبه‌ڕووى ئێمه‌ بوونه‌وه.

ئاوێنه‌: نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، ئێمەش سەرکەوتوو نابین وەک چوارچێوەی هەماهەنگی ئەگەر بمانەوێت لە پەرلەمان سەرۆک کۆمار هەڵبژێرین بەهۆی ئەوەی ئێمە دژی هاوپەیمانی سێ قۆڵی وەستاینەوە، بەهەمان شێوە دواتر ڕێژەیی یاسایی دانیشتنی پەرلەمان تەواو نابێت.

وتیشی پێویستە عێراق لەم دۆخە چەقبەستووە ڕزگار بکەین، چونکە بەرپرسیارێتی ئەوان لەسەر شانی ئێمەیە، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیش بە هەموو شێوەیەک ڕەتدەکەینەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا باشترە لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار ڕێکەوتن ئەنجام بدەن، چونکە دەبێتە مەترسی بۆسەر پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×