بڕیاری دەستگیرکردن بۆ مەرجەعێکی باڵای شیعەکان لەعێراق دەرکرا
  2022-04-13       497       

دادگای لێکۆڵینەوەی عەممارە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ مەحمود سەرخی، یەکێک لە مەرجەعە باڵاکانی شیعە لەعێراق دەرکرد.

ئاوێنە: بەگوێرەی نوسراوێکی ئەنجومەنی دادوەری، ئەمڕۆ دادگای لێکۆڵینەوەی عەممارە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ (مەحمود عەبدولرەزا محەمەد) ناسراو بە مەحمود سەرخی دەرکردوە.

هەر لە نوسراوەکەدا هاتوە، ناوبراو بەگوێرەی ماددەی (372) لەیاسای سزادانی عێراقی کەتێیدا باس لە دەستدرێژیکردنە سەر بیروبۆچونە ئاینی و تایەفییەکانەوە دەکات بڕیارەکەی بۆ دەرکراوە.

مەحمود سەرخی، یەکێکە لە دوانزدە ئیمامەکەی شیعە لە عێراق، دوێنێ بە بڵاوکردنەوەی بۆچونێکی کە وتبوی" دروستکردنی گۆڕ و مەزار و دیاریکردنی بۆنەو مەراسیم بۆیان نە لە ئایندا نە لە باوەڕدا بنەمایان نییە"، توڕەبونی خەڵکێکی زۆری لە موسوڵمانانی شیعە و سونە بەدوای خۆیدا هێنا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×