سەرۆکایەتی کۆماری عێراق: دوبارەبونەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا بەھیچ جۆرێک قبوڵ نییە
  2022-04-19       764       


وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق له‌باره‌ی‌ هێرش‌و بۆردومانه‌كانی‌ سوپای‌ توركیاوه‌ بۆ سنوره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ڵێت، "دووبارەبوونەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە سنووری عێراق و لە هەرێمی کوردستان و بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، سەرەڕای ئەوەی پێشتر داوای راگرتن و ئەنجامدانی گفتوگۆ و هەماهەنگی لەسەری کرابوو، بە ھیچ جۆرێک قبوڵ نییە.".


ئاوێنه‌: بەیاننامەی‌ وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق له‌باره‌ی‌ هێرش‌و بۆردومانه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا:

بەیاننامە..

سەرۆکایەتی کۆمار بە نیگەرانییەکی زۆرەوە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی سوپای تورکیا لە نێو خاکی عێراق و لە هەرێمی کوردستان بە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەزانی.

دووبارەبوونەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە سنووری عێراق و لە هەرێمی کوردستان و بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، سەرەڕای ئەوەی پێشتر داوای راگرتن و ئەنجامدانی گفتوگۆ و هەماهەنگی لەسەری کرابوو، بە ھیچ جۆرێک قبوڵ نییە.

لەکاتێکدا جەختدەکەینەوە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە ئیجابییەکان لەگەڵ تورکیا لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و چارەسەرکردنی کێشە ئەمنییەکان لەرێگەی هەماهەنگی هاوبەش و پێشوەختە، رێوشوێنی ئەمنی تاکلایەنە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئەمنییە ھەڵپەسیردراوەکان، کارێکی رەتکراوەیە و پێویستە رێز لە سەروەری عێراق بگیرێت.

بڕیاری فەرمی دەوڵەتی عێراق و سیاسەتی دەرەوەی عێراق بە بەردەوامی دووپاتدەکاتەوە کە نابێت خاکی عێراق بکرێتە گۆڕەپانی ململانێ و یەکلاکردنەوەی کێشەکانی لایەنەکانی دیکە و دەستدرێژیکردنە سەر سەروەریی عێراق و هەڕەشەکردن لە ئاسایش و سەقامگیری ناوخۆیی، ھەروەک رەتیدەکاتەوە ببێتە سەکۆیەک بۆ هەڕەشەکردن لە دژی دراوسێکانی.

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق
19ی نیسانی 2022

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×