عێراق بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی بۆ مانگی رابردو ئاشكراكرد
  2022-05-01       438       

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاشكرایكرد، لەمانگی رابردودا زیاتر لە 101 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە كراوە كە داهاتەكەی زیاتر لە 10.55 ملیار دۆلار بوە.

ئاوێنە: وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی بۆ مانگی نیسان ئاشكراكردو رایگەیاند، كۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی رابردودا 101 ملیۆن و 390 هەزارو 662 بەرمیل بوەو داهاتەكەی زیاتر لە 10.55 ملیار دۆلار بوە.

بەگوێرەی بەیاننامەكە، تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوت 3 ملیۆن 380 هەزار بەرمیل بوەو تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوتیش بە زیاتر لە 104.091 دۆلار فرۆشراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×