هەسەدە رایگەیاند، لەماوەی 24ی سەعاتی رابردودا سوپای توركیا 53 گوندی لە رۆژئاوای كوردستان بۆردومان كردون كە بەهۆیەوە ژن و منداڵ برینداربون. دەشڵێت: بانگه‌شه‌ی توركیا له باره‌ی شه‌هیدبوونی ٢١ شه‌ڕڤان درۆیه.
ئاوێنە: ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده)، ئەمڕۆ هەینی، ئاماری بۆردومانه‌كانی توركیای بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان ئاشكراكرد.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوە"دوای سه‌ردانی ئه‌فسه‌رانی سوپای تورك و هه‌واڵگرییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر سنوری سوریا-توركیا، ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ٢٤ كاتژمێری رابردودا به ده‌یان گوند و شارۆچكه‌ی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریای به خه‌ستی تۆپباران كرد. ژیانی ده‌یان هه‌زار كه‌سی خسته مه‌ترسیه‌وه و روبه‌رێكی به‌رفراوانی زه‌وییه‌كانی سوتاند. هاوكات له گه‌ڵ تۆپباران، جموجۆڵی فڕۆكه سیخوڕییه‌كان له ئاسمانی ناوچه‌كه زیادیان كردوه."
ئەوەشی خستۆتەڕو، گونده‌كانی ناوچه‌ی شێراوای باشوری عه‌فرین تا منبج و كۆبانێ و تا ده‌گاته گونده‌كانی عه‌ین عیسا كه روبه‌ره‌كه‌یان ٢٨٠ كیلۆمه‌تره كراونه‌ته ئامانج. ژماره‌ی ئه‌و گوندانه‌ی رووبه‌ڕووی بۆردومان بونەتەوە ٥٣ گوندن. له هێرشه‌كاندان ٤٠ تۆن ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نی به‌كارهێنراون.
ئەوەشی وتوە"ده‌وڵه‌تی تورك به ئه‌نقه‌ست گونده قه‌ره‌باڵغه‌كان و زه‌وییه‌كانی هاوڵاتیان له كاتی كاركردن، شار و شارۆچكه‌كان له كاتژمێره قه‌ره‌باڵغه‌كان تۆپباران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان بترسێنێت و ئاواره‌یان بكات."
هەسەدە وتوشیەتی"پێویسته لایه‌نه گه‌رنتیكاره‌كان و رێكخراوه یاساییه نێودەوڵەتییەكان ئه‌و هێرشانه شه‌رمه‌زار بكه‌ن."
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەیدا هەسەدە ئاماژەی بەوەداوە كە "هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشانه، میدیای فه‌رمی ده‌وڵه‌تی تورك هه‌واڵی درۆ په‌یوه‌ست به شه‌هیدبونی ٢١ شه‌ڕڤانی ئێمه له تۆپبارانه‌كه‌دا بڵاوده‌كاته‌وه. ئه‌و هه‌واڵه درۆیه. ده‌وڵه‌تی توركی به ته‌واوه‌تی شوێنی ژیان و نیشته‌جێبونی كردوه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامدا ژنێك و منداڵێك برینداربون و زیان به‌ر ده‌یان ماڵی هاوڵاتیان كه‌وتوه."